سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ئێران دوا ده‌كه‌وێت
د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق، ڕاى گه‌یاند :" هه‌ر چه‌ند بڕیار بوو له‌م مانگه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمى سه‌ردانى ئێران بكات و له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێ بكرێت، به‌ڵام ئه‌و سه‌ردانه دوا ده‌كه‌وێت".
ئاشكراشی كرد، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێستا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵ ده‌ستى پێكردووه و مه‌سعود بارزانى، فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى كوردستان ڕاسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌كات، بۆیه سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ وڵاتى ئێران دوا ده‌خات.
ئه‌و په‌ره‌مانتاره، گوتیشی :" له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه هه‌ماهه‌نگییه‌كى زۆر باش له‌نێوان سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌یه، بۆیه ناكرێت له ئێستادا شه‌ڕه‌كان جێبهێڵرێت و تا ئه‌و شه‌ڕه یه‌كلا نه‌بێته‌وه، پێ ناچێت سه‌ردانه‌كه‌ى له ئێستادا ئه‌نجام بدات".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه مه‌سعود بارزانى، وه‌كو فه‌رمانده‌ى گشتى به‌رده‌وام ڕێنمایی و زانیارى نوێ له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌دات، بۆیه له ئێستادا كه سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه و هه‌روه‌ها ڕووداوه‌كانى كه‌ركووكیش به‌سه‌ریدا هات، پێ ناچێت به‌م نزیكانه سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بدرێت، گوتیشی :" به دڵنیاییه‌وه دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، گۆڕانكارییه‌كان له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نیت"
باس‌نیوز
