لە کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر چەند شوێنێک

لە کەرکووک داعش هێرشیکردە سەر چەند شوێنێک
لە کاژێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی هەینی 21-10-2016 داعش هێرشیکردە سەر چەند شوێنێک لەوانە بینای کۆنی پۆلیسی کەرکووک و تاوەکو ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان بەردەوامن.

پەیامنێری رووداو رایگەیاند: لە گەڕەکەکانی تسعین و حوزەیران هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی پۆلیس و شەڕ دروستبووە".

دوو خۆکوژ چوونەتە نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکووک بەڵام هێرشەکە بۆ سەر پارێزگا شکستیهێناوە.

سێ ئۆتۆمبێل لە کەرکووک تەقیونەتەوە و سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک داوای لە خەڵکی ئەو شارە کرد "لەماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو رەوشەکە کۆنترۆڵ دەکرێتەوە".
عەمید سەرحەد قادر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند" داعش هێرشی کردووەتە سەر بنکەی ئاسایش و بەڕێوەبەرایەتی کۆنی پۆلیسی فریاکەوتن "

عەمید سەرحەد قادر گوتی:" کەسانێک لە کەرکووک هاوکاری داعشیان کردووە "




رووداو
Top