سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد
دوێنێ، لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان پێشوازی لە فاڵح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا قۆناخی یەکەمی پڕۆسەی ئازاد کردنی مووسڵ خرایە بەر باس و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەرز نرخێندرا کە لە سایەی ئەو ئاستە بەرزەی هەماهەنگی و هاوکارییەی نێوان هەردوولا بەدەست هاتووە.
هەروەها جەخت کرایەوە کە ئەو هەماهەنگی و هاوکارییە بۆ قۆناغەکانی داهاتووش و لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوام دەبێت.
Hawler-
