عه‌مید یونس: تا ئێستا 60 كم چوارگۆشه له باشیك له ده‌ستى داعش رزگار كراوه
عه‌مید یونس فه‌رمانده له هێزی زێره‌ڤانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند، ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌مرۆی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له سێ قۆله‌وه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستی پێكرد و 60 كیلۆمه‌تری چوار گۆشه له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كرا، 90 له سه‌دا ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه پێكهینراوه و ته‌نها هه‌ندێك شوێن ماوه كه تیرۆریستانی داعش خۆیان لێ حه‌شار داوه.
هه‌روه‌ها هێزی پێشمه‌رگه زووتر له‌و كاته‌ی كه دانرابوو ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ی به كۆتا هێنا، هه‌روه‌ها ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا كو ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆ پێشمه‌رگه دیاری كراوه به ته‌واوه‌تی رزگار ده‌كرێت.
KurdistN-
