لیوای 91 لە رۆژهەڵاتی گەیارە شەش گوندی کۆنترۆڵکردەوە
لیوای 91ی سوپای عێراق کە زۆربەیان کوردن شەش گوندیان لە رۆژهەڵاتی گەیارە کۆنترۆڵکردەوە.
هێرش لە کاژێر 9ی بەیانی رۆژی 20-10-2016 بە ئاراستەی شارۆچکەی حەمدانییە دەستیپێکرد و گوندەکانی خالیدیە، خەباتە، سەڵاحییە، بناوێر، مەکوک و سەیداوە بە ماوەی چوار کاژێر کۆنترۆڵکرانەوە.
هیزەکانی هاوپەیمانان بە بۆردوومانی ئاسمانی بەشدارنەبوون، بەڵام ئۆپراسیۆن خێرا پێشڕەویکرد، داعش بەرگری پێنەکرا. پەیامنێری رووداویش دەڵێت تەنیا دوو چەکداری داعش لە خانووێکی گوندێکەوە تەقەیانکردوە و هاوەنێک لێی داوون کپ کراونەتەوە.
لەدوای کاژێر 9ی بەیانییەوە تاوەکو کاژێر 3 سوپای عێراق توانیوویەتی گوندەکانی خالیدیە، خەباتە، سەڵاحییە، بناوێر، مەکووک، سەیداوە، کۆنترۆڵبکاتەوە.
لە پلانیشدایە گوندەکانی دویزاتی سەروو و خوارو و سوڵتان عەبدوڵڵاو شەعیر کۆنترۆڵبکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی بەبێ پشتیوانی فڕوکە جەنگییەکان هێرشەکانیان دەستپێکردووە، بەهۆی ئەوەی تەواوی ئاسمانی ناوچەکە بە دووکەڵی رەش تەنراوە، ناتوانن ئامانجەکان بپێکن.
Rudaw-
