نرخی نه‌وتی خاو دابه‌زی
تا كاتژمێر دووی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، نه‌وتی خاوی برنت 55 سه‌نت دابهزیو به‌رمیلێك به 52.12 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس 57 سه‌نت دابهزیو به‌رمیلێكی به 51.03 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
به‌پێی وته‌ی بازرگانان، هۆكاری دابه‌زینی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو له‌ئه‌نجامی ئه‌و قازانجه زۆره‌یه كه دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ده‌ست هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته ئاینده‌ییه‌كانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رزترین نرخی له‌ماوه‌ی 15 مانگی ڕابردوودا تۆماركرد.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت په‌یمانگای پیترۆڵی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، نه‌وتی خاوی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا هه‌تا ئه‌و هه‌فته‌یه‌ی له 14 ئه‌م مانگه‌دا كۆتایی هاتووه به بڕی (3.8) ملیۆن به‌رمیل كه‌میكردووه‌و دابه‌زیوه بۆ (467.7) ملیۆن به‌رمیل.
خالید فالح، وه‌زیری نه‌وتی سعودیه دوێنێ رایگه‌یاند، بازاڕه‌كان له‌كۆتایی دابه‌زینێكی به‌رچاوی نرخهكاندان، له‌به‌رئه‌وه‌ی زه‌مینه لهبارتردهبێتو خواست‌و خستنه‌ڕووش، به‌ره‌و هاوسه‌نگی ده‌ڕوات.
داواشی له‌وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی ده‌وڵه‌تانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) كرد، "پشتگیری له‌هه‌نگاوه‌كانی ئۆپیك بكهنو رۆڵی ئه‌وانیش وه‌كو رۆڵی ئۆپیك گرنگه".
هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی چین، به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 9.8 دابه‌زی بۆ 3.89 ملیۆن به‌رمیل له‌رۆژێكدا، كه ئه‌وه‌ش نزیكه له‌كه‌مترین ئاست له‌ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا.
Rudaw-
