كچه كوردێك ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانیی كورد له ئه‌ڵمانیا
به گوێره‌ی گوته‌ی خۆی ماوه‌یه‌كی زۆره وه‌كو كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی داوه، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی پارتی چه‌پدا توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به چینی هه‌ژار و هاووڵاتیان بكات، به تایبه‌ت ئه‌و كاتانه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان بوه.
هێلین له ته‌مه‌نی 26 ساڵیدا توانیویه‌تی بچێته په‌رله‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها له په‌رله‌مان له لیژنه‌ی ئابووری و وته‌بێژی ئافره‌تانیش كاری كردووه و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتوو بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردبوونی هیچ كاتێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دروست كردووه بۆ چوونه ناو سیاسه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "كوردبوونم زۆر جار رێگه‌ی لێ گرتووم بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت بكه‌م، به‌ڵام بۆ خۆم هه‌وڵم داوه و سڵم نه‌كردووه‌ته‌وه له هیچ شتێك. ئێستایش كه بوومه‌ته سه‌رۆك شاره‌وانی به هیچ شێوه‌یه‌ك ناسنامه‌ی خۆم و كێشه‌ی خه‌ڵك له‌بیر ناكه‌م، به‌ڵكو زیاتر هه‌وڵ بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و ناوچه‌كه‌م ده‌كه‌م".
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه وای كردووه هێلین له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ئه‌و خزمه‌ته‌ی بووه به چینی هه‌ژاران و ئه‌و ناوچانه‌ی له رووی سۆسیاله‌وه كێشه‌یان هه‌یه، بۆیه ده‌ڵێت هاووڵاتیان له رابردوودا بینیویانه چۆن خزمه‌تی هاووڵاتیانم كردووه، به تایبه‌ت ئه‌و كێشه سه‌ره‌كییانه‌ی له رووی ژیان هه‌یانبووه و به پیریان چوومه، بۆیه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا ده‌نگیان پێ داوم.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "له كاتی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا، كورده‌كانی ئه‌ڵمانیا زۆر هاوكارییان كردم، ئه‌وان له‌نێوان خۆیاندا رێكلامیان بۆ ده‌كردم به‌بێ ئه‌وه‌ی منیش پێیانم گوتبێت. كورده‌كان ده‌یانگوت ئێمه ده‌بێت پشتگیری له ئافره‌تی خۆمان بكه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان و له زۆربه‌ی شوێنه‌كان ریكلامیان بۆ من كردووه، بۆیه وه‌كو كوردێك زۆر شانازی به كوردبوون و هاووڵاتیانمهوه ده‌كه‌م".
ئه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی كورده و سه‌ر به پارتی چه‌په، دووچاری په‌لاماری نه‌ژادپه‌رسته‌كانی ئه‌ڵمانیا بووه‌ته‌وه، بۆ نموونه له ساڵی 2010 له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا ئاگریان له سه‌یاره‌كه‌ی به‌رداوه.
به گوێره‌ی گوته‌ی خۆیشی له‌و كاته‌ی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی په‌نابه‌ران روویان له ئه‌ڵمانیا كرد، ئیدی رێگه خۆش بوو تا پارته راستڕه‌وه‌كان بتوانن ببن به سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌ندام په‌رله‌مان. ئه‌وان له‌ناو په‌رله‌مان دژی ئێمه و په‌نابه‌رانن و هه‌ندێكیان له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراون و هه‌ندێكیش راسته‌وخۆ له لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیاوه هه‌ڵبژێردراون، كه ئه‌مه‌یش عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌ڵمانیا.
هێلین به‌به پێی وایه پێویسته له‌ناو په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیادا پارته دیموكرات و سۆسیال دیموكراته‌كان یه‌ك بگرن بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له هه‌ر هه‌وڵێكی ئه‌و راستڕه‌وانه بگرن بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌ژادپه‌رستی.
هه‌ر له‌و دیمانه‌یه‌دا هێلین به‌به دژی هه‌وڵی حكوومه‌تی توركیا وه‌ستایه‌وه بۆ قه‌یووم كردنی 28 سه‌رۆك شاره‌وانیی سه‌ر به DBP و ئاماژه‌ی دا هه‌وڵێكی له‌و شێوه ئه‌نتی دیموكراته.
ئه‌و گوتی: "نابێت رێگه بدرێت قه‌ییوم له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كانی باكوور دابنرێت، چونكه ئه‌وان به ده‌نگی هاووڵاتیان بوونه سه‌رۆك شاره‌وانی و ئه‌م هه‌وڵه ئه‌نتی دیموكراتییه. ئه‌گه‌رچی له توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك دیموكراتی بوونی نییه، به‌ڵام قهیوومكردنی 28 سه‌رۆك شاره‌وانی له باكوور مانه‌وه‌ی تاكه دڵۆپێك ئاوی دیموكراتی بوو له‌ناو په‌رداخدا ئه‌ویش رژا. له ئه‌وروپا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه نه‌دراوه قه‌یووم له‌سه‌ر شاره‌وانییه‌كاندا دابنرێت، بۆیه ده‌بێت رێگه نه‌درێت توركیا درێژه به‌و هه‌وڵه‌ی بدات".
