70 كۆمپانیای میسری له‌ هه‌ولێرن

 70 كۆمپانیای میسری له‌ هه‌ولێرن
سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئاشكرای ده‌كات كه‌ 70 كۆمپانیای میسری له‌ هه‌ولێر كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ نمایش ده‌كه‌ن.

عه‌بدوڵا عه‌بدولره‌حیم، سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند" "ئه‌مڕۆ 20/10/2016 له‌ هۆڵی پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشانگای كاڵای وڵاتی میسر له‌ هه‌ولێر، كه‌ به‌ به‌شداری 70 كۆمپانیا كرایه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".


سه‌رپه‌رشتیاری گشتی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌: "ئه‌وه‌ سێیه‌مین پێشانگای كۆمپانیا میسرییه‌كانه‌ كه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ و كه‌ڵوپه‌ل و كاڵا جۆراوجۆره‌كانیان ده‌خه‌نه‌ڕوو".


گوتیشی: "ئه‌و پێشانگا نێوده‌وڵه‌تییانه‌، كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر بوژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها هانده‌ر بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ كوردستان كار بكه‌ن و بریكار به‌ كۆمپانیا كوردستانییه‌كان بده‌ن".


له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ شاری هه‌ولێر 4 پێشانگای جۆراو جۆر كراونه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ پێشانگای بیناسازی، كتێب، گوندی جیهانی، بڕیاره‌ له‌ مانگی 12 پێشانگای دیكه‌ش بكرێته‌وه‌.













باسنیوز
Top