فەرماندەیەکی میحوەری ناوەران: چەکدارانی داعش پاشەکشە دەکەن

 فەرماندەیەکی میحوەری ناوەران: چەکدارانی داعش پاشەکشە دەکەن
فەرماندەیەکی میحوەری ناوەران ڕای گەیاند: "تادێت چەکدارانی داعش بەرەو دواوە پاشەکشە دەکەن و بەشێکی زۆریان لە ناوچە کوردییەکان پاشەکشەیان کردووە و بەرەو خۆرئاوای مووسڵ ڕایان کردووە”.

سەربەست تروانشی، فەرماندەی محیوەری ناوەران ڕایگەیاند: “زانیاری هەیە کە داعش هێز و چەکەکەکانیان بۆ ڕۆژئاوای مووسڵ دەگوازنەوە، بەتایبەتی فشارێکی زۆریان لە خۆرهەڵاتی مووسڵ لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لەسەرە و تائێستاش پێشڕەوی بەرەو ناوچەکانی ناوەندی شاری مووسڵ لە هەرسێ میحوەری (ناوەران، باشیک و تەلسقۆف) بەردەوامە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە: "ژمارەیەكی زۆر لە تیرۆریستانی داعش هەوڵ دەدەن كە خۆیان ڕادەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن”.













باسنیوز
Top