عه‌بادی: بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مێژودا پێشمه‌رگه‌و سوپا هاوشانی یه‌كتر شه‌ڕ ده‌كه‌ن
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ناوبراو هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی شاری موسڵ له‌چواره‌م رۆژی‌دا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له‌چه‌ندین میحوه‌ری جیاوازه‌وه پێشڕه‌وییه‌كانیان ده‌ستپێكرده‌وه.
عه‌بادی كه‌مێك پێش ئێستا له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له‌كۆنگره‌ی پشتیوانی كۆنترۆڵكردنه‌وه موسڵ له‌شاری پاریسی فه‌ره‌نسا كرد‌و ئاشكرایكرد "هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق به‌رده‌وامن له به‌ره‌و پێشچوون‌و ئازادكردنی ناوچه‌كانی موسڵ‌و تا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ش له ئۆپهراسیونهكه به‌رده‌وام ده‌بن".
عه‌بادی به ئاماده‌بوان له‌وانه فرانسو ئولاند، سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسای ڕاگه‌یاند "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق له چوارچێوه‌ی هێزی یه‌كگرتوو هاوشانی یه‌كتر دژی تیرۆریستانی داعش ده‌جه‌نگن، ئه‌مه‌ش یه‌كگرتوویی و نزیكی پێكهاته‌كانی عیراق ده‌سه‌لمێنێت".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕه‌كه‌دا ته‌واوی پلانه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا جێبه‌جێكرد، ئه‌وه‌ش بهكۆنتڕۆڵكردنهوهی 9 گوند‌و پانتاییه‌كی فراوانی رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر-موسڵ به‌رووبه‌ری نزیكه‌ی 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له‌رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
ئێواره‌ی یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه مه‌سعود بارزانی، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌ره‌ی جه‌نگ جه‌ختیكرده‌وه له‌هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق، به‌وپێیه‌ی یه‌كه‌مجار پێكه‌وه لهسهنگهرێكدانو خوێنیان تێكه‌ڵ ده‌بێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌شێكی تری قسه‌كانی له‌و كۆنگره‌یه‌ی پاریس باسكردن بوو لهپشتیوانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی وڵاتانی ڕۆژئاوای له‌شه‌ڕی داعشدا كه به‌گرنگ وه‌سفی كرد‌و له‌به‌رانبه‌ردا هاوكاریه‌كانی كرد، هه‌روه‌ها داواشیكرد پشتگیری زیاتری عیراق بكه‌ن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی جارێكی‌تر جه‌ختی له‌ناوبردنی داعش كرده‌وه‌و رایگه‌یاند "به‌م زوانه موسڵ له تیرۆریستانی داعش پاك ده‌كه‌ینه‌وه".
كۆنگره‌ی پشتیوانی كۆنترۆڵكردنه‌وه موسڵ، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا و وه‌زیرانی به‌رگری چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپی له شاری پاریس ده‌ستیپێكرد، عه‌بادیش به‌هۆی شه‌ڕی موسڵه‌وه له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌شداری له‌كۆنگره‌كه كرد.
به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه 17ی ئه‌م مانگه، عه‌بادی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌به‌شداری هێزی پێشمه‌رگه‌و سوپا‌و هێزه عیراقیه‌كانی تر، له‌گه‌ڵ پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
خه‌ندان
