وەزارەتی پێشمەرگە: چەند کاتژمێری داهاتوو سەرکەوتنی یەکجاری لە سێ میحوەر ڕادەگەیەنرێت

 وەزارەتی پێشمەرگە: چەند کاتژمێری داهاتوو سەرکەوتنی یەکجاری لە سێ میحوەر ڕادەگەیەنرێت
بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، چەند کاتژمێرێکی دیکە سەرکەوتنی یەکجارەکی لە چەند میحوەرێک ڕادەگەیەندرێت.



هەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی دەزگای ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پیشمەرگە ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ پێنجشەممە 20\10\2016، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە 3 میحوەرەوە، دەستی بە پێشڕەوی کردووە کە ئەوانیش میحوەرەکانی (تەلسقۆف، باشیک و ناوەران)ن”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە تائێستا شەڕ هەیە و “پێشرەوییەکی زۆر باش” لەلایەن پێشمەرگەوە هەیە و لە مەودایەکی زۆر فراوان پێشمەرگە پێشڕەوی کردووە. گوتیشی: “چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، کۆنترۆڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکرێت و سەرکەوتنی یەکجاری لە هەر سێ میحوەر ڕابگەیەنرێت".

هەڵگورد حیکمەت ئەوەشی ئاشکرا کرد کە 27 گوند دەکەوێتە سنووری ئەو ناوچەیەی کە ئەمڕۆ پێشمەرگە پێشڕەوی تێدا دەکات.





باسنیوز
Top