بانكی ناوەندی عیراق خستنەبازاڕی دۆلاری كەمتركردەوە

بانكی ناوەندی عیراق خستنەبازاڕی دۆلاری كەمتركردەوە


بەراورد بەدوێنێ‌، بانكی ناوەندی عیراق ئەمڕۆ رێژەی خستنەبازاڕی دۆلاری كەمتركردەوە، بەهەمان نرخی پێشوو كە 1182 دینارە بۆ هەر دۆلارێك.

بانكی ناوەندی عیراق رایگەیاند ئەمڕۆ چوارشەممە 146 ملیۆن‌و 492 هەزارو 691 دۆلاری فرۆشتووە، ئەوەش بەراورد بەدوێنێ‌ نزیكەی 6 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە، سێشەممە بانكی ناوەندی 152 ملیۆن‌و 798 هەزار‌و 732 دۆلاری خستەبازاڕەوە.

پڕۆسەی فرۆشتنی ئەو بڕە پارەیە بە بەشداری 29 بانك‌و 14 كۆمپانیای تایبەت بەحەواڵەكردنی دراو ئەنجامدراوەو نرخی هەر دۆلارێكیش بە 1182 دیناری عیراقی دیاریكراوە.

رۆژانە بانكی ناوەندی عیراق بڕی ئەو دۆلارە بڵاودەكاتەوە كە بەشێوەی زیادكردن دەیفرۆشێتە بانكەكانی عیراق، لەگەڵ خشتەیەكی تایبەت بەناوی ئەو بانكانە.
Xandan-
Top