سێ ئەندامی خانەوادەیەک گیانیان لە دەستدا

سێ ئەندامی خانەوادەیەک گیانیان لە دەستدا

لە رێگای نێوان سماقوڵی - کۆیە بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ سێ ئەندامی خانەوادەیەک گیانیان لە دەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.

لە راگەیێندراوێکی پۆلیسی هەولێردا کە رۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە هاتووە "رۆژی 19-10-2016 ، کاژێر 1:15خولەکی دوای نیوەڕۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای سماقوڵی -کۆیە و دێگەڵە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا سێ کەس گیانیان لە دەستداوە". و هاوسەری شۆفێرەکەش بەناوی (خانزاد ئەحمەد) بریندارە و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات چارەسەری پزیشی وەردەگرێت.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "ئۆتۆمبێلێک لە جۆری شۆفرلێت (ئۆپترا)، بەهۆی خێرا لێخورینەوە کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەستداوە خۆیکێشاوە بەلۆرییەکی بارهەڵگردا و لە ئاکامدا شۆفێر و سەرنشینەکانی بەناوەکانی بڕیار مام رۆیاڵ، تەمەن 27 ساڵ کوردستان جەوهەر کریم، کە دەکاتە دایکی شۆفێر و تەمەن 49 ساڵ و (لێوان بڕیار) ،تەمەن سێ مانگ، بەداخەوە دەستبەجێ لە شوێنی رووداو گیانیان لەدەستدا".

پۆلیسی هەولێر دۆسیەی لێکۆڵینەوە کردووەتەوە و شوفێری بارهەڵگرەکەش دەستگیرکراوە.
Rudaw-
Top