داعش ئه‌م تاوانانه‌ی ئه‌نجامداوه
له‌و ماوه‌یه‌دا، داعش، نزیكه‌ی 10 هه‌زار هاووڵاتی شاره‌كه‌ی له پێكهاته‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، توركمان و كریستیان له سێداره‌داوه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا ده‌ژین.
داعش له‌ماوه‌ی 28 مانگدا له مووسڵ، ده‌یان و سه‌دان كه‌سی به بیانووی سه‌رپێچیكردنی بڕیاره‌كانی رێكخراوه‌كه، گووللـهبارانكردووه.
هه‌روه‌ها سه‌ری ده‌یان مامۆستای ئایینی بڕیوه، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه فتوایان نه‌داوه و ئاماده‌نه‌بوونه بچنه ژێرباری بڕیاری داعش له مووسڵ.
ئه‌مه وێڕای ئه‌شكه‌نجه‌دانی ژنان و گه‌نجانی شاره‌كه، به‌هۆی شێوازی پۆشینی جلوبه‌رگ، هاتنه ده‌ره‌وه له ماڵ، شێوازی قژتاشین و چه‌ندین بیانوووی دیكه‌ی له‌و شێوه.
له‌ماوه‌ی 28 مانگدا، داعش یاری تۆپی پێی له منداڵانی ئه‌و شاره قه‌ده‌خه‌كردووه و ته‌نانه‌ت منداڵانیشی له‌سه‌ر ئه‌و یارییه ئه‌شكه‌نجه‌داوه.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، به یه‌كه‌م هێرشی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكرد، به به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدرالی، فرقه‌ی ئاڵتوونی و دژه تیرۆری عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، به گوێره‌ی پلانه‌كه‌ش، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه، به‌سه‌ر شه‌ش میحوه‌ری سه‌ره‌كی دابه‌شكراوه.
وه‌ك سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كان ئاشكرایانكردووه، نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌ناو شاره‌كه‌دا ماون، له‌و ژماره‌یه‌ش 7 سه‌د چه‌كدار له به‌ری چه‌پ و 4 هه‌زار و 3 سه‌د چه‌كداره‌كه‌ی دیكه‌ش، به‌ره‌و به‌ره‌ی راستی شاره‌كه، پاشه‌كشه‌یان كردووه.
K24-
