گەرمیانی: بۆ دابینكردنی مووچەی مامۆستایان دەچینە بەغدا
(ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی ڕاگەیاند: "لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان سەردانی شاری بەغدا دەكات، هەتا باسی كێشەكانی مامۆستایانی كوردستان بكات؛ لەوانەش دابینکردنی مووچەی مامۆستایانی هەرێم لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە."
سەرچاوەیەكی ئاگادار كە نەیویست ناوی بەڵاو بكرێتەوە بە ماڵپەڕی پارتیی ڕاگەیاند: "بەڵێن دراوە ڕەوشی مامۆستایان باشتر بكرێت و گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەکەیشیاندا دەكرێت."
pdk-
