پەروەردە: گوشارەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان چڕتر دەکەینەوە

 پەروەردە: گوشارەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مامۆستایان چڕتر دەکەینەوە
بەڕێوبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، گوشارەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ چاەرسەرکردنی کێشەی مامۆستایانی سنوورەکە.

کەمال نوری، بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ئاسایی کردنەوەی پڕۆسەی خۆێندنی ئەمساڵ، دیکە بەڕێوبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی ھەرچی زووترە کاری جدی بکرێت بۆ ئاسایی کردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

بە گوتەی کەمال نوری، تاوەکو ئێستا ڕێکخراوی یونسێف لەسەر ھەژمارنەکردنی پڕۆسەی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی ھیچ نووسراوێکی فەرمی ئاراستەی پەروەردەی سلێمانی نەکردووە.

بەڕێوبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی هەروەها رایگەیاند، گوشارەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ ئەوەی کێشەی مامۆستایان چارەسەر بکرێت، تاوەکو ”مامۆستایان بگەڕێنەوە ھۆڵەکانی خوێندن و پڕۆسەی خوێندن ئاسایی بکرێتەوە“.

لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنەوە، مامۆستایانی سلێمانی و دەوروبەری بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاندووە و داوا دەکەن کارکردن بە سیستەمی پاشەکەوتی مووچە رابگیرێت و مووچەی مامۆستایان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بدرێت.















باسنیوز
Top