"له ماوه‌ی 3 مانگدا هه‌موو مووچه‌خۆرانی كوردستان تۆمار ده‌كرێن"
سه‌ره‌تا له‌باره‌ی سیسته‌می بایۆمه‌تریی تۆماری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران گوتی: "له 3ی 2ی 2016 به بڕیاری ژماره 71ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری راسپێردراوه وه‌كو لایه‌نی جێبه‌جێكاری ته‌كنیكی، پرۆژه‌ی تۆماری بایۆمه‌تریی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی، راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتیی پڕۆژه‌كه ده‌كات، ئێمه‌ش ئه‌ركی ته‌كنیكیی پرۆژه‌كه‌مان له ئه‌ستۆ گرتووه".
ئه‌فه‌ندی ڕوونی كرده‌وه، پرۆژه‌كه له لایه‌ن كۆمپانیای بیانی جێبه‌جێ ناكرێت، به‌ڵكو ناوخۆییه، گوتیشی: "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و پرۆژه‌یه كار ده‌كه‌ن كوردن و فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن".
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه به توانای ناوخۆیی جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام سوود له پرۆژه‌ی چه‌ند وڵاتێك وه‌رگیراوه: "له هیندستان و یه‌مه‌ن پرۆژه‌ی بایۆمه‌تریی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، له یه‌مه‌ن پرۆژه‌یه‌كی ناسهركهوتووه و له هیندستانیش ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه و رۆژانه یه‌ك ملیۆن كه‌س له‌و سیسته‌مه تۆمار ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری ئاشكرای كرد له ماوه‌ی 3 مانگدا هه‌موو مووچه‌خۆرانی كوردستان له‌و سیسته‌مه تۆمار ده‌كرێن، به‌مه‌ش ده‌بێت له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا ته‌واو بێت.
گوتیشی: "به‌پێی پلان توانای پرۆژه‌كه له رووی ته‌كنیكی ئه‌وه‌یه كه له ماوه‌ی 3 مانگدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران تۆمار بكات، ئه‌گه‌ر كێشه له به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت ده‌كرێت ئه‌و 3 مانگه درێژ بكرێته‌وه، به‌ڵام ناتواندرێت بۆ 5 مانگ و 6 مانگ درێژ بكرێته‌وه".
هیوا ئه‌فه‌ندی راشی گه‌یاند، ئه‌و لیسته‌ی كه له لای ئه‌وان تۆمار ده‌كرێت بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌نێردرێت و ته‌نیا مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌درێت و مووچه به‌وانه نادرێت كه خۆیان تۆمار نه‌كردووه: "271 په‌نجه‌ره‌ی تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران هه‌ن و 76 بنكه‌ی تۆماركردنیش هه‌ن، كه دابه‌ش كراون بۆ 76 بانكی جۆراوجۆری حكوومی، بۆ تۆماری هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرێك 3 ده‌قیقه بۆ 4 ده‌قیقه و نیو دیاری كراوه له سیسته‌مه‌كه، رۆژانه 25 بۆ 27 هه‌زار مووچه‌خۆر و فه‌رمانبه‌ر ناویان تۆمار ده‌كرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌كنۆلۆژیا و زانیاری ئاشكراشی كرد، ناوى هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ تۆمار ده‌كه‌ن: "دیزاینی سیسته‌مه‌كه به جۆرێكه ده‌تواندرێت ئینته‌رنێت هه‌بێت یان نا، له به‌ره‌ی شه‌ڕ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تۆمار بكات".
ساڵی 2010 پرۆژه‌ی ده‌ركردنی ناسنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمانبه‌ران له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری به تێچووی 4 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلار جێبه‌جێ كرا، به‌ڵام پرۆژه‌كه شكستی هێنا، له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی بایۆمه‌تریش شكست ناهێنێت، هیوا ئه‌فه‌ندی گوتی: "ئه‌و دوو پرۆژه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راورد ناكرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئه‌و ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره‌ی كوردستان له داتاپهیسێك تۆمار بكرێن، ئه‌وه‌ی ناسنامه ده‌بوایه ته‌نیا پێدانی ناسنامه بێت و خه‌رجیی زۆری پێویست بوو، پرۆژه‌كه هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌ی كاتی راگیراوه، به‌ڵام پرۆژه‌ی ئێستا پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و له‌سه‌ر بودجه‌ی ته‌شغیلی ئه‌نجام ده‌درێت".
روونیشی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر و تیشكی چاو له هه‌ر مووچه‌خۆرێك وه‌رده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر ناوی دووباره هه‌بێت ئه‌وا سیسته‌مه‌كه ئاشكرای ده‌كات، پاشان ژماره‌ی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌تی كه‌سی بۆ هه‌ر مووچه‌خۆرێك داده‌ندرێت: "مووچه‌خۆری ده‌بڵ و ئه‌وانه‌ی بندیوارن و ده‌وام ناكه‌ن، له‌وانه‌ی كه هه‌قی خۆیانه مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، جیا ده‌كرێنه‌وه".
سه‌باره‌ت به شێوازى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمه‌كان گوتى: "مووچه‌خۆران دابه‌شی سه‌ر 4 جۆر ده‌كرێن، فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان، شه‌هیدان، مووچه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی. 4 فۆرم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دابه‌ش كراوه و ئه‌و ملیۆن و 400 هه‌زار مووچه‌خۆره دابه‌شی سه‌ر هه‌زار و 80 یه‌كه‌ی ژمێریاری بوونه و له‌و شوێنانه بۆیان خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ر یه‌كه‌یه و ژمێریارییهك ده‌بێت ئه‌و فۆرمانه بداته مووچه‌خۆره‌كانی و ده‌بێت هه‌موو مووچه‌خۆرێك ئه‌و فۆرمه پڕ بكاته‌وه، ئه‌و فۆڕمانه‌ش لای ئێمه سكان ده‌كرێن، له‌سه‌ر ئه‌و فۆرمه كۆدێك هه‌یه و سیسته‌م ده‌یخوێنێته‌وه".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی رێوشوێنه‌كانی تۆماركردنی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران له‌و سیسته‌مه‌دا، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه وا هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی ژمێریاری ئاگاداری فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی خۆی ده‌كات بۆ شوێنی تۆماكردنی له سیسته‌مه‌كه، له بانكی دیاریكراو: "له تۆماره‌كه‌دا ده‌بێت ناسنامه‌ی باری كه‌سی، واتا ناسنامه نوێیه‌كه ناسراو به فسفۆڕ هه‌بێت، هه‌ر 10 په‌نجه‌مۆری لێ وه‌رده‌گیرێت و تیشكی چاویشی وه‌رده‌گیرێت، تۆماركردنه‌كه‌ش زۆر ئاسانه".
فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیا و زانیاری له ساڵی 2007 به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه و به یاسایی كاره‌كانی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام هه‌موو كاره‌كانی پێوه‌ست به ته‌كنه‌لۆژیای زانیاریی داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت ئه‌نجام ده‌دات.
باسنيوز
