هۆشیار زێباری: زانیاری تەواو هەیە ئەبوبەکر بەغدادی لە ناو شاری مووسڵە
هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی راگەیاندووە، هێرشی ئەم دواییەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی عێراق، وەک یەکەم هەنگاوی ئازادکردنەوەی مووسڵ سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا کە توانی ٩ گوندی گەورە لەداعش پاک بکاتەوە.
ئەوەشی خستەروو، داعش شڵەژاوە، چونکە باش لەوە گەیشتووە لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا و باکووری شارەکەوە هێرشی دەکرێتە سەر.
هۆشیار زێباری، دەشڵێت: "بەپێی بەڵگە هەواڵگرییەکان کە جێگای متمانەن، ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش و فەوزی عەلی، شارەزا لە بۆمبەچێنراوەکان، لەناوشاری مووسڵن.
باسنیوز
