وه‌زاره‌تی‌ دارایی: پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران گه‌یشته‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم

وه‌زاره‌تی‌ دارایی: پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیاران گه‌یشته‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم
وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌یشتنی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ به‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم رایگه‌یاند.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی‌ فه‌رمی‌ خۆی‌ رایگه‌یاند، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان گه‌یشته‌ بانكه‌كانی‌ هه‌رێم، پاش ته‌واو بوونی‌ ڕێككاره‌ یاساییه‌كانی‌، به‌زووترین كات ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت.

جوتیارانی‌ هه‌رێم ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ پاره‌ی‌ گه‌نمیان وه‌رنه‌گرتووه‌، هه‌چه‌نده‌ به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی‌ سایلۆكان كردووه‌و به‌ حكومه‌تی‌ عیراقیان فرۆشتبوو.







خه‌ندان
Top