وهزارهتی پهروهرده دهرچوانی 12 ئامادهیی ئاگاداردهكاتهوه
دهقی ئاگادارینامهكه:
بەهۆی بایکۆتی بەشێک لەمامۆستایان لە دەڤەری سلێمانی و هەڵەبجە و ڕانیە، دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی تا ئێستا ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)یان لە ڕێگەی قوتابخانەکانیانەوە بەدەستنەگەیشتووە، بۆیە ئێستا قوتابیانی خۆشەویست لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەتوانن بەم شێوەیەی خوارەوە ئەنجامەکەیان وەربگرنەوە:
ـ بە کۆدی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی دوانزەی ئامادەیی بچۆرە نێو سیستمی (زانکۆلاین)ـەوە، دواتریش (ژمارەی تەلەفۆنی خۆت) تۆمار بکەن.
ـ پاشان لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ەکەت بە دەستدەگات.
ـ بۆ ئەوەش داوا لەگشت دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی دەکەین ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) بەباشی بپارێزن، چونکە دواتر هەر لە ڕێگەی ئەو (ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ)ەوەیە کە دەتوانن بچنە ناو سیستمی زانکۆلاینەوە.
تێبینی:
مەبەست لە (سیستمی ناردنی وشەی تێپەڕ بو قوتابیان)، ئەوەیە بۆ دڵنیابوون لە ڕاستی داخڵکردنی ژمارەی مۆبایلەکەتە بۆ وەرگرتنی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ.
* هەرکەسێك ژمارەی مۆبایلەکەی لە ناو سیستمەکە ڕاست بوو، ئەوا کورتەنامەیەكی بە هەمان ژمارە بۆ دێت کە تێدا (بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ)ی تێدایە.
* ئەگەر ژمارەی مۆبایلەکە هەڵە بوو، پێویستە ژمارەی مۆبایلە ڕاستەکەت داخیڵ بکەیتەوە و وەڵامی (٧) پرسیارە تایبەتەکە بدەیتەوە بۆ دڵنیابوون و وەرگرتنی ژمارەی مۆبایل.
* گەر سێ جار هەڵە لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکان بکەیت، ئەژمارەکەت (ژمارەی ئەزموونی) ڕادەگیردرێت.
* نامەکان لە پێش دەستپێکردنی زانکۆلاین بۆ قوتابیان دەنێردرێ.
* ئەم سیستمە تەنها بۆ ئەو قوتابیانە پێویستە کە وشەی تێپەڕیان لە قوتابخانەکانیان وەرنەگرتووە.
خهندان
