بەرپرسێکی یەکێتی: دەبێت هەردوو باڵەکە لەمەترسیی بچووککردنەوەی یەکێتی بگەن

 بەرپرسێکی یەکێتی: دەبێت هەردوو باڵەکە لەمەترسیی بچووککردنەوەی یەکێتی بگەن
جێگری بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات ئاستەمە یەکێتی بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و دەلێت: "کێشەکانی یەکێتی پێویستی بەچارەسەری خێرا هەیە".



ئەحمەد قەدەفەری، جێگری بەرپسی مەڵبەندی شارەزووری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، راگەیاند: دەبێت هەردوو باڵەکەی ناو یەکێتی لەوە تێبگەن کە ئاستەمە یەکێتی بەم کێشانەوە کۆنگرەببەستێتت، چونکە دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، دواتر پەنا بۆ کۆنگرە ببرێت، گوتی: "چاوەڕوان دەکەین، دوای هاتنەوەی کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی یەکێتی گۆرانکاری لەناو یەکێتی ڕووبدات، چونکە هەردوو ئاراستەکە دەبێت لە مەترسی بچووکردنەوەی یەکێتی تێبگەن، لەبەر ئەوەی بەردەوامی یەکێتی لەسەر ئەم دۆخە مەترسیدارە".
گوتیشی: "ئەم دووباڵەی ناو یەکێتی ناکرێت بەم ئاراستەی ئێستا کاربکەن، چونکە دوای هەر شەڕ و ململانێیەکی سیاسی دواجار دەبێت بگەرێینەوە بۆ مێزی گفتووگۆ".




باسنیوز
Top