پەرلەمانی عێراق کەمکردنەوەی ژمارەی ئەندامانی تاوتوێ دەکات
هەروەک پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی چوارشەممە 19ـی تشرینی یەکەمی 2016 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی ساز بکات، کە تێیدا تاوتوێی چەند پرسێک دەکرێت.
یەکێک لەو پرۆژەیاسایانەی پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنەکەدا گفیوگۆی لەسەر دەکات، پەسەنکردنی رێککەوتننامەی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتەکانی بەریتانیا و ئێرلەندای باکوورە، کە تایبەتە بە رادەستکردنەوەی زیندانی و سزادراوەکان بە یەکتر.
بەپێی بەیاننامەکە، کە کارنامەی دانشتنی رۆژی چوارشەممە لەخۆ دەگرێت، ئەندامانی پەرلەمان تاوتوێی هەموارکردنەوەی ماددەی 49/یەکەمی دەستووری عێراقی دەکەن، کە تایبەتە بە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان.
پێشتر لیژنەی یاسایی پەرلەمان پرۆژەیاسایەکی بۆ کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان، کە بریتییە لە 328 کورسی، ئامادە کردبوو.
باسنیوز
