كۆمیسیارى UNHCR رۆڵى سه‌رۆك بارزانى و حكوومه‌ت و خه‌ڵكى هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنن
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر فلیپۆ گراندی كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند ئێمه وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رۆلی سه‌رۆكی هه‌رێم و حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌رز ده‌نرخێنین كه توانیوانه پێشوازی له ئاواره‌كان بكه‌ن و هیوادارم له كاتی پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ هاوڵاتیانی ئه‌و شاره له شوێنی خۆیان بمیننه‌وه نه‌وه‌ك ئاواره ببین .
فلیپۆ گراندی گوتیشی هاتنی من بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و كۆبونه‌وه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه بوو بتوانین چۆن پلانێك دابنێن بۆ پێشوازی كردن له ئاواره‌كان و دابین كردنی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان هه‌وه‌رها پێداگیریمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه له دوای ئازاد كردنوه‌ی موسڵ به هیچ جۆرێك ئازاری خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌دری به ناوی تۆله‌سه‌ندنه‌وه ومافییان پارێزراو بێ .
كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاشیگه‌یاند ئێمه بۆ كۆمه‌ك كردنی ئاواره‌كان پێویستمان له سه‌د و بیست ملیۆن دۆلاره بۆیه لیره‌وه داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ووڵاتانی جیهان ده‌كه‌م هه‌موو هاوكاربین بۆ دابین كردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه و تا بتوانین پێشوزای له ئاواره‌كانی شه‌ری موسڵ بكه‌ین .
ل:
فلیپۆ گراندی- كۆمیسیاری باڵای كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
Kurdsitan-
