دوو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خازر شه‌هیدبوون

دوو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری خازر شه‌هیدبوون
دوو ئه‌فسه‌ری‌ لیوای‌ 16ی‌ هێزه‌كانی‌ حه‌فتا، به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌ی‌ بۆمبێكی‌ چێندراوه‌وه‌ له‌گوندی‌ به‌ده‌نه‌ی‌ بچوك له‌ میحوه‌ری خازر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌هیدبوون، ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش برینداربوو.

عه‌ریف سه‌باح كه‌ریم له‌فه‌وجی‌ یه‌كی‌ لیوای‌ 16ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ خه‌ندانی وت"ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 4:30 خوله‌كی‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ له‌ گوندی‌ به‌ده‌نه‌ی‌ بچوك رویداوه‌ كاتێك ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌، ویستویانه‌ تونێلێكی‌ داعش بپشكنن بۆمبێكی‌ چێندراویان پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ موقه‌ده‌م ماجید تۆفیق محه‌مه‌د‌و رائید ژینۆ شه‌هاب نه‌جم شه‌هیدبوون‌و موقه‌ده‌م یاوه‌ر عومه‌ر محه‌مه‌د برینداربوو".
Xandan-
Top