بارزانی سەردانی بەرەكانی شەڕ دەكات
رۆژی سێشەممە 18-10-2016 مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی بەرسەركردنەوەی سەنگەرەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی رووبەڕوونەوەی داعش سەردانی یەكێك لە میحوەرەكانی كرد.
ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەكان كرد بۆ ئەو سەركەوتنە مەزنەی بەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی كرد.
بەپێی هەواڵەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لەو بەسەركردنەوەیەدا بارزانی گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەكان گرت و رێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی رەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە داعشی خستەڕوو.
Rudaw-
