سه‌در بۆ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی: له‌شه‌ڕی موسڵدا خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزن
عه‌لی سمه‌یسم، به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی موقته‌دا سه‌در، بۆ خه‌ندان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو له‌سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ریه‌كه له ئه‌كره‌م كه‌عبی، هادی عامری، ئه‌بو مه‌هدی موههندیسو شێخ قه‌یس خه‌زعه‌لی له نه‌جه‌ف له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی سمه‌یسم، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسله به‌شداریی هێزی سه‌رایا سه‌لامی سه‌درییه‌كان كراوه له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی سه‌در، باسیله‌وه‌شكرد، موقته‌دا سه‌در ڕێنمایی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، "خه‌ڵكی مه‌ده‌نی بپارێزن‌و یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی موسڵ له ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان بێت".
ئه‌مڕۆ له‌دووه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا، سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق توانییان چه‌ند گوندێكی دیكه كۆنتڕۆڵبكه‌نه‌وه.
هێزه‌كانی سوپای عیراق ئه‌مڕۆ له‌دوو میحوه‌ره‌وه هێرشیان ده‌ستپێكرده‌وه، میحوه‌ری یه‌كه‌م كه فیرقه‌ی نۆی سوپای لێیه له گوێڕه‌وه به ئاڕاسته‌ی ناحیه‌ی نه‌مرود له باشوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، میحوه‌ری دووه‌م له باشوره‌وه كه هێزی پۆلیسی فیدراڵی لێیه به ئاڕاسته‌ی گوندی تلول ناسرو كارگه‌ی گۆگردی مشراق له سنوری ناحیه‌ی گه‌یاره له باشوری موسڵ.
دوێنێش رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا رایگه‌یاند كه چه‌ندین نیگه‌رانی هه‌یه له‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ببنه قوربانی‌و جه‌ختیكرده‌وه "پێویسته هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی حكومه‌تی عیراق نه‌هێڵن ئه‌و هێزانه‌ی توندوتیژییان له‌دژی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامداوه له‌میانی شه‌ڕه‌كان ئه‌مدواییه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و تكریتدا، بچنه ناو موسڵه‌وه".
پێشتر رێكخراوه‌كه له‌ڕۆژی 14ی ئه‌م مانگه‌دا بڵاویكرده‌وه كه دوای زیاتر له‌دوو ساڵی سه‌خت له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی داعشدا، ملیۆنێك‌و دووسه‌د هه‌زار له دانیشتوانی موسڵ، دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراق، ڕه‌نگه توندوتیژیو ده‌ستدرێژی زیاتریان بكرێته‌سه‌ر له‌كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا "ئه‌گه‌ر وانه‌كان له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و تكریت‌و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت".
رێكخراوی هیومان رایتس ۆچ له‌و هۆشدارییه‌ی دا ئاماژه‌ی بهشهڕهكانی مانگی ئایار‌و حوزه‌یران ده‌كات، بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی فه‌لوجه‌و هاتووه "هێزه‌كانی رێكخراوی به‌درو رێكخراوی حیزبوڵا -كه دوو یه‌كه‌ی به‌هێزن له‌چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به‌حكومه‌تی عیراق-و لانیكه‌م له‌یه‌ك حاڵه‌تدا ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی فیدراڵی عیراق، ئه‌و پیاوانه‌ی له‌شه‌ڕه‌كه هه‌ڵهاتوون دهستبهرسهریان كردوون‌و لێیان داون‌و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كوشتویاننو به‌زۆر هه‌ندێكی دیكه‌یان دهربهدهركردووهو سوكایه‌تیان بهتهرمهكان كردووه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو پۆلیسی فیدراڵی، شانبه‌شانی سوپای عیراق‌و پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی وه‌ته‌نی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن، پێشتریش چه‌ند جارێك حه‌شدی شه‌عبی، ره‌تیانكردووه‌ته‌وه كه پێشێلكاری یاسای نێوده‌وڵه‌تی جه‌نگیان كردبێت.
هه‌رله‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، سه‌در سه‌باره‌ت به به‌شداری هێزی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌بێت هۆشداری به توركیا بدرێت سه‌باره‌ت به بهشهداریی هێزه‌كه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ‌و وتویه‌تی"نابێت هیچ هێزێكی بێگانه به‌شداری ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بكات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵدا كرد‌و ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئیشی توركیا له موسڵ نیه وه‌ڵامیان وه‌رگرت، ئه‌ردۆغانیش به‌ڵێننامه‌یه‌كی ساڵی 1920ی خستهبهرباسو ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه، كه‌ركوك، موسڵ‌و حه‌له‌ب به‌شێكن له‌توركیا.
Xandan-
