سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد

   	 	 سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی سەنگەرەکانی پێشمەرگەی کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لەیەکێک میحوەرەکانی شەڕ بەسەر کردەوە.

لە درێژەی بەسەرکردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ١٠ـی٢٠١٦ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی بەرەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لەیەکێک میحوەرەکانی شەڕ بەسەر کردەوە.
لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان کرد بۆ ئەو سەرکەوتنە مەزنەی وەدەستیان هێنا و هەروەها سوپاسی خۆڕاگریی پێشمەرگەی کرد.

لەو بەسەرکردنەوەیەدا سەرۆک بارزانی گوێی لە سەرنج و تێبینیی فەرماندە و پێشمەرگەکان گرت و ڕێنمایی و بەرچاوڕوونیی پێویستیشی لەبارەی ڕەوشی سیاسی و مەیدانیی بەرەی دژ بە تیرۆریستان خستەڕوو.
PDK-
Top