نوێترین ده‌ركه‌وتنی هونه‌رمه‌ند نیان عه‌بدوڵا
دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین پشكنین و 2 نه‌شته‌رگه‌ریی، هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌واو بوونی ماوه‌ی ڤیزه و زۆری تێچوونی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه‌ی (نیان عه‌بدوڵا) له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمی كوردستان، نیان له‌باره‌ی دۆخى ته‌ندروستی خۆیه‌وه ده‌ڵێت :" نه‌متوانی له‌و ماوه‌یه‌دا چاره‌سه‌ری پێویست بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌م وه‌ربگرم".
نیان، له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دواین وێنه‌ی خۆی له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌نوسێت، پزیشكه‌كان پێیان گوتووم، ده‌بێ بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ هه‌ر sdQ مانگ جارێك پشكنین ئه‌نجام بده‌م، ئه‌مه‌ش له توانای مندا نیه.
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "پزیشكه ئه‌ڵمانیه‌كان پێیان راگه‌یاندم كه پێویسته زیاتر بمێنمه‌وه و له ژێر چاودێری ئه‌واندا بم، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی وه‌ستانی قاچه‌كانم نه‌بێت".
نیان عه‌بدوڵا، له لێدوانێكی پێشووتریدا له‌باره‌ی دۆخى ته‌ندروستیه‌وه به (باس‌نیوز)ـی راگه‌یاند: "پشكنینه‌كانم به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام دراوه، هه‌روه‌ها باشتر له جۆری نه‌خۆشیه‌كه‌م تێگه‌یشتووم".
ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده، له نه‌خۆشخانه‌ی (چاریته) پشكنین و نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ كراوه كه هه‌مان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه (جه‌لال تاڵه‌بانی) سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ساڵانى ڕابردوودا به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی، لێی خه‌وێنرابوو.
نیان عه‌بدوڵڵا، خه‌ڵكی شاری سلێمانیه و له ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه، (بێ نه‌سیم) دواین كلیپی ئه‌و خانمه گۆرانیبێژه‌یه كه له ساڵی رابردوودا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
Bas News-
