2 هه‌زار و 500 خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ هاوكاری كران

 2 هه‌زار و 500 خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ هاوكاری كران
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌ شاری هه‌ولێر، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی كوێت، خۆراكی وشكیان پێشكه‌ش به‌ 2 هه‌زار و 500 خێزانی ئاواره‌، كرد.



ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18/10/2016 ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، له‌ گه‌ڕه‌كی هیران ستیی شاری هه‌ولێر، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی كوێت، به‌ ئاماده‌بوونی موسا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و د. محه‌مه‌د ئه‌لكندری، كونسوڵی كوێت له‌ هه‌رێمی كوردستان، خۆراكی وشكیان پێشكه‌شی 2500 خێزانی ئاواره‌ی مووسڵ، ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دین كرد.


له‌و باره‌یه‌وه‌ موسا ئه‌حمه‌د، جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی رایگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 2500 خێزانی ئاواره‌ی نیشته‌جێی نێو شاری هه‌ولێر دابه‌شكرد، جگه‌ له‌ ئاواره‌كان ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی خه‌ڵك كه‌ هه‌ژارن و هاوكارییه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌".


گوتیشی: "له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری به‌سه‌ر 3000 خێزانی ئاواره‌ی دیكه‌ دابه‌شكردووه‌، به‌پێی تواناش به‌رده‌وام ده‌بن".












باسنيوز
Top