جەبار یاوەر: لە لایەن هاوپەیمانانەوە بە فەرمی دەستخۆشی لە پێشمەرگە كرا
جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: "ئەم شەڕەی ئازادكردنەوەی مووسڵ دوور و درێژە، كۆمەڵێك قۆناغە، كۆمەڵێك پێوەری جەنگییە و بەپێی كاتەكان هێرش دیاری كراوە و زۆری ماوە".
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستەڕوو: "لەسەر هێرشەكەی دوێنێی پێشمەرگە و سوپای عێراق، هاوپەیمانان و ئەمەریكاش دەستخۆشیان كردووە، ئاشتۆن كارتەر، گوتەبێژی هێزی ئەمەریكا باسی سەركەوتووی ئەو پرسەی كردووە، قۆناغی یەكەمی بەسەركەوتووی ناوهێنا، ئەوان بە فەرمیش دەست خۆشیان كردووە، بەتایبەت برێت مەكگۆرگ، نێردەی تایبەتی ئۆباما بۆ شەڕی دژ بە داعش، هێرشەكەی بەسەر كەوتووی ناو بردووە".
جەبار یاوەر، گوتیشی: "باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا باسی ئەوەی كردووە، پڕۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستی پێكردووە بەسەركەوتویی بەڕێوە دەچێت".
باسنیوز
