بارزانی: ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق بابه‌تێكی مێژووییه و یه‌كه‌مجاره ڕوو ده‌دات
ئه‌مڕۆ، سێشه‌ممه 18/10/2016 له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له فیلیپۆ گراندی، كۆمیساری باڵای په‌نابه‌ران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا كۆمیساری باڵای كاروباری په‌نابه‌ران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سوپاسی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه سه‌رباری بوونی شه‌ڕ، به‌ربه‌ست و گرفتی ئابووری، میوانداری ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ری كردووه، هه‌روه‌ها پێزانینی بۆ په‌رۆشی و هه‌وڵه‌كانی بارزانی، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سڤیل له شه‌ڕی دژی تیرۆریستانی داعش و ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ هه‌بوو ،هاوكات ناردنی په‌یامی دڵنیایی له لایه‌ن بارزانی بۆ دانیشتوانی موسڵ به‌رز نرخاند.
كۆمیساری باڵای په‌نابه‌ران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هێمای بۆ نیگه‌رانییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا له‌مه‌ڕ قۆناغی دوای داعش و بارودۆخی سیاسیی شاری مووسڵ له‌دوای ئازادكردنی شاره‌كه كرد.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، باسی له بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و پلانی ئازادكردنی مووسڵ كرد و ئاماژه‌ی به هه‌ماهه‌نگی و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له شه‌ڕی دژی دوژمنێكی هاوبه‌ش دا كه ئه‌وه خۆی له خۆیدا بابه‌تێكی مێژووییه و یه‌كه‌مجاره ڕوو ده‌دات و ئه‌وه‌ی به ده‌رفه‌تێك زانی بۆ پێداچوونه‌وه و بنیاتنانی ئاینده.
په‌یوه‌ست به بابه‌تی ئاواره‌كان بارزانی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له یارمه‌تیدانی ئاواره‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان پێویسته هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتر بن.
باسنيوز
