پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان

 پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان
پەرلەمانتارێك، هێما بۆ ئەوە دەكات كە بڕە پارەیەكی زۆری گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان و بەسەریاندا دابەش دەكرێت.

غەریب مستەفا حمەخان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێژنەی كشتوكاڵ، ڕایگەیاند: "لەگەڵ بانكی هەرێمی كوردستان لەسەر خەتین، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكەش قسەمان كردوە، پێی گوتوین بڕیارە ئەمرۆ 18/10/2016 پارەی گەنمی جوتیاران لەبەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان، ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین بەشی هەر پارێزگایەك چەند بێت، بڕەكەی دابەش بكەین".

ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "پارەی نیوەی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥، هاتووە، هەر جووتیارێك چەندی بەردەكەوێت لە نیوەی ئەو پارەی نەیدراوەتێ لە بەغداوە پێی دەدرێت، واتە جووتیاران نیوەی پارەی ٢٠١٤ – ٢٠١٥یان لە بەغداوە بۆ دێت".








باسنیوز
Top