شەڕی مووسڵ بە قارەمانێتیی پێشمەرگە لە جیهان دەنگی دایەوە
ئۆپەراسیۆنی ئازادیی مووسڵ بە بەشداریی هێزی پێشمەرگەی کوردستان (بە فەرماندەیی مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان)، سوپای عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان دەستی پێکردووە و لە یەکەم ڕۆژی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان 9 گوند و ناوچەیەک بە پانایی 200 کۆلۆمەتری چوارگۆشە لە دەستی چەکدارانی توندڕەوی داعش ڕزگار بکەن.
ڕۆڵ و ئازایەتیی هێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا لە میدیا بەناوبانگەیانی جیهان وەک (Associated Press, Jerusalemonline, Euronews،Foreignpolicy ، الحیاة) و چەندین میدیای دیکەی بەناوبانگی جیهانی، ناوچەیی و هەرێمی دەنگدانەوەی هەبووە.
ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانی 2016 -10 -17، دوای ئەوەی کە کاتژمێر سفر ٠٠:٠٠ بۆ ڕزگارکردنی مووسڵ کۆتایی پێهات و ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ئەو شارە لەدەست داعش دەستی پێکرد.
لەو ئۆراسیۆنەدا زیاتر لە 4 هەزار پێشمەرگە لە 3 میحوەرەوە بەشدارن و سەرجەم ئەو هێزانەی وەک سوپای عێراق، هێزی پێشمەرگەی کوردستان و حەشدی شەعبی و هۆزە عەرەبەکان، ژمارەیان دەگاتە 100 هەزار کەس.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ئهنتۆنى بلینكن، جێگرى وهزیری دهرهوهى ئەمەریكا، پێشوازێی له دهستپێكردنى شهڕى مووسڵ بۆ ڕزگاركردنى پارێزگاى مووسڵ له دەست داعش کرد.
بە گوتەی ڕاوێژکاران و فەرماندە سەرببازییەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی مەوسڵ دژاورە و ماوەیەکی زور دەخایەنێت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، پیتەر کۆک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاندووە زۆرینەی هێز و لایەنەکانی بەشداریی پرۆسەکە لە ڕۆژی یەکەمدا توانیویانە زیاتر لەو ئامانجانەی کە دیاری کرابوون، بپێکن.
میدیا نێوخۆیی و هەرێمی و جیهانییەکان شانبەشانی هێرشی هێزەکانی پێشمەرگە، ڕووماڵی ئەو ئۆپراسیۆنه دەکەن.
باسنیوز
