وەزیری بەرگری کەنەدا: زیاتر پشتیوانی هێزەکانى پێشمەرگە دەکەین بۆ ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا

وەزیری بەرگری کەنەدا: زیاتر پشتیوانی هێزەکانى پێشمەرگە دەکەین بۆ ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا
کەنەدا ڕایگەیاند ڕاوێژکارە سەربازیەکانی کەنەدا پشتیوانی هێزەکانى پێشمەرگە دەکەن لە ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵدا.

ماڵپەڕی میترۆنیوز بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگری کەنەدا ڕایگەیاندووە، ڕاوێژکارە سەربازییەکانی کەنەدا لەسەر ئەرکەکانی خۆیان بەردەوامن و جەخت دەکاتەوە لەوەی هێزە زەمینیەکانی عێراق بەشێوەی کاریگەر ئۆپراسیۆنەکەیان بەڕێوەدەبەن.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە ئەو پێشمەرگانەی لەلایەن ڕاوێژکارە سەربازیەکانی کەنەداوە مەشق و ڕاهێنانیان پێکرابوو توانویانە ژمارەیەک گوند لە سنوری موسڵ کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

ئەم وتانەی وەزیری بەرگری کەنەدا دوو هەفتە دوای ئەوەدێت پیتەر داو جێگری فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی کەنەدا ئاشکرایکرد هێزە تایبەتەکانی کەنەدا کاتی زیاتریان لە بەرەکانی شەڕی داعشدا بەسەربردووە و ئەرکەکانیان لە ڕاوێژکاریەوە بۆ هێرشکردن گۆڕاوە.

هەرچەندە ڕاوێژکارە سەربازیەکانی کەنەدا ئەرکیان بەشداریکردن نیە لە شەڕەکاندا، بەڵام حکومەتی کەنەدا ڕایگەیاندووە ڕاوێژکارە سەربازیەکانی کەنەدا وەڵامی ئەو هێرشانە دەدەنەوە کە دەکرێتە سەریان.

Top