ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه جوڵه ناكات گونده رزگاركراوه‌كان له‌مین پاكده‌كرێنه‌وه
دوێنێ دووشه‌ممه ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له‌لایه‌ن سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه‌وه دهستیپێكردو له‌یه‌كه‌م هه‌نگاویدا هێزی پێشمه‌رگه له‌میحوه‌ری خازر نۆ گوندی كۆنتڕۆڵكرده‌وه. ئه‌مڕۆش سوپای عیراق به‌رده‌وامیدا به هێرشه‌كانی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا.
عه‌قید عه‌لی حسێن، فه‌رمانده‌ی سوپای چواری هێزی زێره‌ڤانی له‌میحوه‌ری خازر راگه‌یاند : ئه‌مڕۆ جوڵه ناكه‌ین و سه‌رقاڵی هه‌ڵكه‌ندنی ساترین له‌دواین سه‌نگه‌ره‌كاندا له‌نزیك مه‌فره‌قی حه‌مدانیه كهچهكدارانی داعشی لێیه".
ئەو گوندانەی لەلایەن هێزی پێشمەرگی كوردستانەوە ئازادكراونەتەوە بریتین لە باسەخڕە، تەرجەلە، خرابە سوڵتان، كەبەرلی، بازگردان، شاقۆڵی، بەدەنەی بچووك، بەدەنەی گەورەو شێخ ئەمیر هەروەها كارگەی كاشی لە رۆژئاوای حەسەن شام.
عه‌قید عه‌لی وتیشی "ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی ئه‌ندازه‌ی مین ئه‌و نۆ گوند و شوێنانه‌ی تر پاكده‌كه‌نه‌وه له‌مین و ته‌قینه‌وه كه‌دوێنێ له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ئازادكرا، له‌ئێستاشدا شه‌قامه‌كان كراونه‌ته‌وه‌و زیاتر له 10 كیلۆمه‌تر شه‌قامه‌كان پاككراونه‌ته‌وه".
فه‌رمانده‌ی سوپای چواری هێزی زێره‌ڤانی له‌میحوه‌ری خازر راشیگه‌یاند، ئه‌و گوندانه‌ی ئازادكراون هیچ هاوڵاتیه‌كی سڤیلی تێدانه‌ماوه، خانوه‌كانیش له‌لایه‌ن داعشه‌وه كونكرابون و دوێنێ شه‌ڕی ماڵبهماڵیان تێداده‌كرد.
هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم قۆناغی دەستپێكردنی رزگاركردنی موسڵدا دوێنێ پاش كۆنتڕۆلًكردنی ئه‌و گوندانه‌ی كە لەپلانەكەیاندا هەبوو، پێشڕەوییەكانیان راگرت. هه‌روه‌ها سوپای عیراق 7 گوندی له‌میحوه‌ری گوێڕ كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
مەسعود بارزانی دوێنێ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمیحوەری خازر رایگەیاند"تائێستا زیاتر لە 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە رزگاركراوەو ئۆپەراسیۆنەكە قۆناغی یەكەمە لەشەڕی رزگاركردنی موسڵ".
عه‌قید حسێن، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌هێزی زێره‌ڤانی له‌میحوه‌ری خازر راگه‌یاند : پێشمه‌رگه كاری خۆیكردووهو ئه‌و شوێنانه‌ی بۆی دیاریكراوه دوێنێ ئازادی كردووههو له‌ئێستاشدا هه‌موو هێزه‌كان له‌شوێنی خۆیاندان و ئه‌مڕۆش هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكات".
وتیشی "پێشمه‌رگه له‌دواین سه‌نگه‌ره‌كاندا به‌رانبه‌ر مه‌فره‌قی حه‌مدانیه ساتر دروستده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆی جێگیربكات".
خه‌ندان
