خازر؛ پێشمه‌رگه هه‌شت چه‌كداری داعشی كوشت كه ده‌یانویست به دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوه‌وه ده‌رباز بن
كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو هه‌شت چه‌كدارای داعش كه‌دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان پێ‌بوو له‌گوندی شێخ ئه‌میر ویستبویان ده‌ربازیان بێت، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه روبه‌ڕویان بونه‌وه‌و رێگریان لێ‌كردن.
رائید سه‌دره‌دین فه‌رمانده‌ی هێزی زێره‌ڤانی له‌میحوه‌ری خازر به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "ئه‌و چه‌كدارانه له‌گوند شێخ ئه‌میر مابونه‌وه‌و ژماره‌یان هه‌شت كه‌س بون و دوانیان خۆكوژبون هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان سوتێنرا كه‌یه‌كێكیان گوله نه‌بڕو ئه‌ویتریان پیكابێك بوو، پێشمه‌رگه‌ش هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتوه".
گوندی شێخ ئه‌میر یه‌كێك بوو له‌و نۆ گونده‌ی دوێنێ پێشمه‌رگه له‌یه‌كه‌م رۆژی شه‌ڕی موسڵدا توانی كۆنتڕۆڵی بكات.
رائید سه‌دره‌دین وتیشی "ئه‌و گوندانه هیچ هاوڵاتیه‌ك سڤیلی تێدانه‌ماوه‌و له‌ئێستاشدا هیچ چه‌كدارێكی داعشی تێدانه‌ماوه، ته‌نها ئه‌وه ماوه تیمه‌كان بوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین به‌ته‌واوه‌تی بیپشكنن".
كاتژمێر 8ی ئێوارەی دوێنێ لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه توانیان 9 گوند و پانتاییەكی فراوانی رێگای سەرەكی هەولێر – موسڵ بە رووبەری نزیكەی 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی‌فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان.
ئەو گوندانەی لەلایەن هێزی پێشمەرگی كوردستانەوە ئازادكراونەتەوە بریتین لە باسەخڕە، تەرجەلە، خرابە سوڵتان، كەبەرلی، بازگردان، شاقۆڵی، بەدەنەی بچووك، بەدەنەی گەورەو شێخ ئەمیر هەروەها كارگەی كاشی لە رۆژئاوای حەسەن شام.
پێشتریش خەندان لەراپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو هێزەكانی پێشمەرگە لە یەكەم قۆناغی دەستپێكردنی رزگاركردنی موسڵدا و بەبەشداری 4 هەزار پێشمەرگە، رۆژی دووشەممە تەواوی ئەو 9 گوندەیان كۆنتڕۆڵ كرد كە لەپلانەكەیاندا هەبوو، دواتریش پێشڕەوییەكانیان راگرت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەش كەدەست خەندان كەتوون، لەرۆژی یەكەمی ئەو شەڕانەداو بەتایبەت لەمیحوەری خازر لیوی 3ی تایبەتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و هێزی پشتیوانی دوو و لیوای بەرگری و فریاكەوتن و لیوای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا كە سەرپەرشتیارو فەرماندەی میحوەری خازرە رۆڵی بەرچاویان هەبووە.
لەو شەڕانەدا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان زیاتر لە 200 كیلۆمەتریان لەداعش پاككردۆتەوەو تا نزیكەی 15 كیلۆمەتر لە موسڵ رۆیشتوون و دواجار پێشڕەوییەكانیان راگرتووە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكانی خەندان لەشەڕەكانی ئەمڕۆدا هێزی پێشمەرگەی كوردستان 9 شەهیدی بەخشیوەو 25 برینداری هەبووە.
خه‌ندان
