میحوەری خازر.. شاڵاوی کۆسرەت ڕەسول عەلی بریندار بوو
بەرپرسێکی یەکێتی لە شاری هەولێر کە لە ئۆپەراسیۆنەکەی ئەوڕۆ دووشەممە 17\10\2016ی پێشمەرگەدا بەشدارە و نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، تایبەت بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، شاڵاو کۆسرەت ڕەسول، لەگەڵ لیوایەکی پێشمەرگە کە بە (لیوای کۆسرەت ڕەسول) ناسراوە، لە بەرەی گوندی (خەرابەسوڵتان و کەبەرلی) بە ئاراستەی ناوچەی (نەمروود) لە پێشڕەویدا بوون.
ئەوەشی ڕوون کردەوە: ”من لە سنووری حەمدانییە لە پێشڕەوی دام، پەیوەندیم بە شاڵاو کۆسرەت ڕەسولەوە کرد، بەڵام ژمارەکەی داخراوە، پەیوەندیم بە هەڤاڵانی دیکەوە کرد کە لەگەڵی دان، پێیان گوتم کە شاڵاو کۆسرەت بریندارە، بەڵام برینەکەی سووکە“.
لە کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری خازر لە لایەک و لە میحوەری گوێڕ و ناوچەی گەیارەش لە لایەکی دیکەوە، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بە ئاراستەی شاری مووسڵ دەست پێ کردووە.
Bas News-
