تیمه ته‌ندروستیه‌كان له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ شان به‌شانی پێشمه‌رگه‌ن
دكتۆر خالص قادر به‌رێوبه‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بۆ ئاژانسی هه‌والی زاگرۆس گوتی ، له گشت میحوه‌ره‌كان ئاماده‌كاری ته‌واوكراوه بۆ به‌شداری كردن له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موصل.
هه‌روه‌ها دكتۆر رایگەیاند بە ئامادەبوونی نزیکەی 22 ئۆتۆبێلی فریاکەوتن، بە هاوکاری100 کامەند و ٦ پزیشکی پسپۆڕ لە نەشتەرگەری و شکاوی بەشداریدەکەن لە ئۆپەڕاسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵ.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت دەڵێت ئەوان لە میحوەرەکانی باشیک و خازر تیمەکانیان دابەش کردووە و لەگەڵ هەر دەستەیەکی هێرشی پێشمەرگە راستەوخۆ یەک ئامبوڵانس و ٢ کارمەند لەگەڵیان دەبن، لە پشت هێرشەکانیشەوە نەخۆشخانەی گەرۆکیان داناوە کە پزیشکەکان لەوێ ئامادەن و نەشتەرگی بچوک ئەنجامدەدەن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌ر هاتوو پێشمه‌رگه پێویستی به هاوكاری زیاتر بوو ئه‌وان توانای هاوكاری زیاتریان هه‌یه .
Payamner-
