سێهەمین فیستیڤاڵی شانۆیی سەر شەقام لەكەركوك بەڕێوەچوو
بە بەشداری ژمارەیەك تیپی شانۆیی لە هەرێمی كوردستانو عیراقو ئێران، سێهەمین فیستیڤاڵی شانۆیی سەر شەقام لەشاری كەركوك بەڕێوەچوو.
فیستیڤاڵەكە رۆژانی 15 تا 17ی ئەم مانگە لە بەخچەی بەردەم قەڵای كەركوك ئەنجامدرا، جگە لەشانۆكان ژمارەیەك كۆڕو سیمینار ئەنجامدرانو هاوڵاتیان ئامادەی بوون.
نەژاد نەجم، رێكخەری فیستیڤاڵەكە بەخەندانی وت"بۆ ساڵی سێیەمە لەسەر یەك لەشاری كەركوك فیستیڤاڵی شانۆیی سەرشەقام بەڕێوەدەچێتو ژمارەیەك گروپی شانۆیی لە شارەكانی هەولێر، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، بابلو سەقز بەشداربوون، ئەمەش جیاوازە لەگەڵ ساڵی رابردوو كە تەنها لەسەر ئاستی كەركوكو قەزاكان بوو".
Xandan-
