سه‌رۆك بارزانی: له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا پێشمه‌رگه 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ی ئازاد كردوون.. ڕێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه
مەسعوود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی هەرێمی كوردستان لە پرێسکۆنفرانسێکدا لە میحوەری خازردا رایگەیاند کە، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییەو وەچەرخانێکە لە شەڕی دژ بە تیرۆر کە چەندین کۆبوونەوە ئەنجام درا لەنێوان بەرپرسانی سەربازیی پێشمەرگە و هێزی عێراقدا، بۆ ئەوەی بگەینە پلانێکی هاوبەش بۆ ئازادکردنی مووسڵ؛ بۆ ئەو مەبەستە پێش ماوەیەک سەردانی بەغدامان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووینەوە و لەوێدا بڕیار درا کە پێکەوە بەشداری ئۆپەراسیۆنەکە بکەین و، ئەمڕۆیش سەرکەوتنی زۆر گەورە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەدەست هاتووە.
سەرۆک بارزانی جەختی لەسەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە کردەوە و رایگەیاند کە، تا ئێستا زیاتر لە 200 کیلۆ مەتر چوارگۆشە ئازاد کراوە و ئەمەش قۆناغی یەکەمە بۆ ئازادکردنی مووسڵ و ئۆپەراسیۆنەکە هاویەشە لەنێوان هێزی عێراقی و پێشمەرگە.
بارزانی راشیگەیاند کە، بەپێویستی دەزانم سوپاسی هاوپەیمانان بکەم بۆ ئەو پشتگیرییەی کە لێیان کردووین و دەستخۆشی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هیزە عێراقییەکان دەکەم کە قارەمانانە ئۆپەراسیۆنەکەیان ئەنجام داوە و زیانی زۆریان لە داعش داوە.
گوتیشی کە، ئەمە یەکەمجارە خوێنی پێشمەرگە و سەربازی عێراقی تێکەڵ دەبێ لە دژی تیرۆریستانی داعش. هیوامان وایە ئەمە ببێتە بناغەیەک بۆ پێوەندیمان لەگەڵ بەغدا.
سەرۆک بارزانی ئومێدیشی خواست، کە ئەو ئو پەراسیۆنە سەرکەوتووانە تەواو ببێ و مووسڵ رزگار دەبێ، ئەمە وانەیەکی بەهێز دەبێ کە هەموو گرفتەکان بە لێکتێگەیشتن و دیالۆگ چارە بکەین؛ ئەمە پیشان دەدات کە هاوکاریی تەواو لەنێوان هەولێر و بەغدا و هاوپەیمانان هەبێ بۆ رووبەڕوونەوەی تیرۆریستان‌دا.
بارزانی جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی كه، ئه‌و پێكه‌وه‌یی و هاوسهنگهرییهی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، جاری یه‌كه‌مینه و به هیواین ببێ به بنه‌مای داڕشتنه‌وه‌ی پێوه‌ندی نوێ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.. ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه، وانه و ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووه تا، بۆ له‌مه‌ودواش كاری پێكه‌وه‌یی وا ده‌كا به‌سه‌ر كێشه‌كاندا زاڵ ببین..
خه‌ڵكی مووسڵیشی دڵنیا كرده‌وه كه، پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه خه‌ڵكی مووسڵ زیانیان پێ نه‌گات و له‌و زوڵم و زیانه‌ی به هۆی داعشه‌وه تێیكهوتبوون، ڕزگاریان ببێ.
سه‌رخۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌م له خانه‌واده‌ی پێشمه‌رگه و سه‌ربازانی سوپای عێڕاقیش..
هه‌ر له‌و كۆنفڕانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا، سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه، یه‌كه‌مجاره پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌ره‌ورووی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌بنه‌وه، به‌پێی پلانی داڕێژراو ئه‌ركی هه‌ریه‌كه‌مان دیاری كراوه. بۆ ناوچه كێشهلهسهرهكانیش وا ڕێككه‌وتووین كه دواتر گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كه‌ین و ئه‌مه بابه‌تێكه نابێته كێشه..
ڕاشیگه‌یاند، جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه پێمان خۆش بوو له‌گه‌ڵ پلانی عه‌سكه‌ری پلانی سیاسییش هه‌بێ، به‌ڵام لایه‌نی دیكه په‌یان بوو،هه‌ڵبه‌ت وه‌ك به‌دیلی ئیتیفاقی سیاسی كۆمیته‌یه‌ك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك بێته پێشه‌وه ئه‌وا جاره‌ی ده‌كا، كه پێم وایه كێشه‌یه‌ك ڕوو نادا.
له‌باره‌ی هێزه‌كانی سوپای توركیایشه‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو نابێ له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌شدار ببێ، ڕایگه‌یاند، پێمان وایه ده‌بێ ڕێككه‌وتن له نێوان به‌غدا و ئانكارادا بكرێ.
هه‌ر پێوه‌ست به هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا، بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام ده‌بێ، هه‌ڵبه‌ت شه‌ڕی مووسڵ هه‌روا زوو ته‌واو نابێ، بۆیه ده‌بێ هه‌ماهه‌نگیی ئێمه و به‌غدا درێژه‌ی هه‌بێ، وایده‌بینین، به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگیمان پێویستییه، چونكه ڕه‌نگه پاش داعش‌یش ڕێكخراوی دیكه‌ی توندڕۆ سه‌رهه‌ڵبده‌ن.
له هه‌ندێ شوێن په‌شمه‌رگه به‌ته‌نیا هێرشیان كردووه و له ناوچه‌یش هه‌یه، وێكرا بوون.
Hawler-
