فەلاح مستەفا: ئەمینداری نوێی UN دۆستێكی گەورەی كوردە

فەلاح مستەفا: ئەمینداری نوێی UN دۆستێكی گەورەی كوردە


فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نوێی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات و رایدەگەیەنێ دۆستێكی گەورەی نەتەوەی كوردە.


ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس كە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشنیار کرابوو، بەئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شوێنی بان كی مون دەستنیشان كرا.


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی پورتوگالە و ئەمڕۆ بەکۆی دەنگ وەک سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کرا، پێشتر لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشنیار کرابوو.

فەلاح مستەفا لە تویتێكدا لە هەژماری فەرمی خۆی نووسیویەتی "گۆتێرێس سەركردەیەكی راستەقینەیە، پاڵەوانێكی مرۆڤایەتیە، دۆستێكی گەورەی كوردیشە".
Bas News-
Top