سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌خرێنه نێو سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیی بایۆمه‌تری
پاشان كۆبونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانكرا بۆ چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی بایۆمه‌تری تۆماری ئه‌لكترۆنی كۆی كارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان .
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌وردی تیشك خرایه چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه و میكانزمه‌كانی پێویستی پرۆژه‌كه ، كه له‌ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا به تۆماری ئه‌لكترۆنی سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ جیاوازی ده‌ست پێ ده‌كان ، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كه‌ی حه‌فتا و هه‌شتا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخرێنه نێو ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بخرێنه سه‌ر سیستمی پێشكه‌وتووی ئه‌لكترۆنی ناسراو به بایۆمه‌تری .
له كۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وێرای هیوا خواستن بۆ به‌رده‌وامی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ، پرۆسه‌ی به ئه‌لكترۆنیكردنی كارمه‌ندانی حكومه‌تی هه‌رێمی گوردستان له هه‌موو دام و ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌كان به گرینگ وه‌سفكرا له پێناو زیاتر به سیستم كردنی ئیشوكاره‌كان و هه‌نگاونان به‌ره‌و حكومه‌تێكی پێشكه‌وتووی ئه‌لكترۆنی به‌ڕێوه‌بردن .
Kurdistan-
