بۆردومانكردنی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ببینه
نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆردومانكردنی كارگه‌یه‌كی درووستكردنی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه، شوێنی كارگه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك شاری مووسڵ و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانكراوه.
رێككه‌وتی بۆردومانه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 8ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، بۆردومانه‌كه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بووه بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ.
k24-
