پزیشکێک باسی رەوشی تەندروستیی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دەکات
دکتۆر دارا رایگەیاند، کە بەهۆی هێرشەکەی داعشەوە، پێنج پاسەوانی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی شەهیدبوون و نۆ پاسەوانی دیکەش بریندار بوون.
دکتۆر دارا هەروەها رایگەیاندووە، کە لە هێرشەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بریندار بووە و ئێستا رەوشی تەندروستیی جێگیرە و نێردراوەتە ماڵەوە.
بەگوتەی ئەو پزیشکە، تیمە پزیشکییەکان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە چارەسەری سەرەتاییان بۆ بریندارەکان کردووە و ئێستا رەوشی تەندروستییان جێگیرە.
ئەو سەرکردەیەی یەکێتیی بەشداریی شەڕی رزگارکردنەوەی مووسڵی لە سنووری خازر دەکرد.
کاتژمێر 6ـی سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 17ـی تشرینی یەکەمی 2016، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنەوەی مووسڵ لە سنووری میحوەری خازر راگەیاند
لە مانگی حوزەیرانی 2014 دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار و چەند ناوچەیەکی باشووری کەرکووک لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کرا.
باسنيوز
