پێشمەرگە دوو ڕێگای سەرەکیی مووسڵیان بە یەک گەیاند
موقەدەم عوسمان عەلی، جێگری ھێزی دووی سوپای چوار لە میحوەری خازر، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 17\10\2016، سەرجەم ئەو گوندانە کۆنتڕۆڵ کرانەوە کە لەلایەن پێشمەرگەوە پلانی بۆ داڕێژراو“. جەختیشی لەوە کردەوە کە پلانەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە.
ئەو فەرماندەیەی میحوەری خازر، ئەوەشی خستەڕوو: "ئێستا شەقامی سەرەکیی مووسڵ لە بەرتلە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، پێشمەرگە نزیکە 9 کیلۆمەتر چونەتە پێشەوە، ڕەنگە 10 تا 12 کیلۆمەترمان بۆ ناو مووسڵ ماوە، ئەمڕۆش ھێرشەکان ڕادەوەستن و دواتر بەرنامە دادەنرێت بۆ داھاتوو کە سوپای عێراق بڕیارە لەوێوە پێشڕەوی بکات". بە گوتەی ئەو، چاوەڕوان دەکرێت کۆنتڕۆڵکردنەی مووسڵ ئاسان بێت.
باسنیوز
