شاندێکی هاوبەشی کوردستان و عێراق سەردانی ئەوروپا دەکات
بەپێی راگەیەندراوێک، دلاوەر خالید ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بەشداریی کۆبوونەوەی ساڵانەی نێوان کۆنسەی یەکێتیی ئەوروپا و عێراق دەکات.
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بڕیارە فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی کوردستان لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداریی کۆبوونەوەکە بکات.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا، فەلاح مستەفا و شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ، هۆڵەندا و بەلجیکا کۆ ببنەوە و سەردانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپاش بکەن.
باسنیوز
