فەرماندەیەکی پێشمەرگە: پلانی داڕێژراو بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرا
عەمید ھەکار موحسین، بەرپرسی لەشکری تایبەتیی دوو لە فەرماندەیی شنگال، ڕایگەیاند: "پێشڕەویی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی دێت، بە جۆرێک ئەو پلانەی بۆ پێشمەرگە دانراوە، توانراوە بە سەرکەوتوویی ئەنجامی بدەین و ئێستاش پێشڕەوی بەردەوام ھەیە".
ئەو فەرماندەیە، ئەوەشی ڕوون کردەوە: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 17\10\2016، داعش لە ناوچەی بەعاج ھێرشی کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، مووشەکیان بۆ پێشمەرگە وەشاند، بەڵام پێشمەرگە قارەمانانە لێیان ھاتنەوە دەست". گوتیشی: "ئاگادارین چەکدارانی داعش لە مووسڵەوە بەرەو بەعاج ڕادەکەن، چونکە دەیانەوێت لەوێ بە سووریا بگەن".
باسنیوز
