خورماتوو.. كورد و توركمان پێداگری لەسەر پێکەوەژیانی برایانە دەکەن
مەلا هاوار شافعی، مامۆستای ئایینی و كەسایەتی دیاری كوردی خورماتوو، ڕایگەیاند "شاندێكی نوێنەرانی عەشیرەتە كوردەكانی خورماتوو سەردانی بەرەگای توركمانیمان كرد لە خورماتوو و ئامانجیش لەو سەردانەمان بۆ دووپاتكردنەوەی برایەتی و پێكەوەژیانە لە نێوان هەردوو نەتەوەی كورد و توركمان، كە ساڵانێكی زۆرە برائاسا پێكەوە بە شێوەیەكی ئاشتیانە ژیاوین".
ڕوونیشی كردەوە، "پێشتر چەكدارانی حەشدی شەعبی، دوو شەڕی گەورەیان لەگەڵ خەڵكی خورماتوو ساز دا و ئەو چەكدارانە هەوڵی زۆریشیان دا برایەتیی نێوان كورد و توركمان تێك بدەن، بەڵام هەوڵەكانیان سەری نەگرد."
باسنیوز
