پەرلەمانتارێک: پەکەکە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی مووسڵدا ناکات
د.ماجید شەنگالی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: “داعش لە زۆری میحوەرەکان پاشەکشەی کردووە و لەناو مووسڵیش داعش هێزی کۆکردووەتەوە و ناردوویەتی بۆ هەندێک لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگ”.
ڕوونیشی کردەوە: “هێزی پێشمەرگەی کوردستان 6 گوندی گەورەی کۆنتڕۆڵ کردووەتەوە کە زۆر بە سەرکەوتووانە پێشڕەوی دەکرێت، چونکە ناکرێت ئەم پێشڕەوییانە بەهۆی هێزێک یان چەند هێزێکی دەرەکی بکرێتە موزایەدەی سیاسی”.
لەبارەی دەنگۆی بەشداریکردنی هێزێکی پەکەکە لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ، ماجید شەنگالی ڕوونی کردەوە: “پەکەکە لە شوێنی خۆی جووڵە ناکات و بەشداری لە ئازادکردنەوەی مووسڵدا ناکەن، بەڵام بەپێی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا، پێشمەرگە و سوپای عێراق بە بەشەکانیەوە، بەشداری لە ئازادکردنەوەی شارەکە دەکەن".
باسنیوز
