ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: ڕەوشی ناو شاری مووسڵ تێک چووە

 ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا: ڕەوشی ناو شاری مووسڵ تێک چووە
ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشکرای کرد، دوای دەست پێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە، ڕەوشی ناو شاری مووسڵ تێک چووە.



ئەمڕۆ دووشەممە 17\10\2016، غەزوان داودی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ڕاگەیاند: “ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و پارێزگار، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردووەتەوە کە لە تەواوی بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، رەوشی ناوشاری مووسڵ تێکچووە و داعش ورەیان نەماوە”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەمڕوو چەندین گوندی گەورەی ئەو پارێزگایە لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئازادکراون. گوتیشی: “داوامان لە خەڵکی شاری مووسڵ کردووە، هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان بن و پاڵپشتییان بکەن”. ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە هەندێک شوێندا، خەڵک لە دژی داعش وەستاونەتەوە و دەیانەوێت ئەو تیرۆریستانە شارەکەیان چۆڵ بکەن.






باسنیوز
Top